
نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراقی له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
:له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی ده‌ستوریمان، عه‌لی ئه‌لزه‌یدی كاندیدی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مانیمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپارد.
به‌مه‌ش قۆناغی سێیه‌می شایسته ده‌ستوورییه‌كانمان ته‌واو كرد، كه نه‌ده‌كرا دوابخرێت.
هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كان بكات و له ئاستی به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان بێت.* داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین پشتیوانی لێبكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن بۆ خێراكردنی ته‌واوكردنی ئه‌م شایسته ده‌ستووری و نیشتمانییه به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی بكات.