عەلی زەیدی كێیە؟

عەلی فالح کازم زەیدی ناسراو بە (عەلی زەیدی) ساڵی 1986 لە زیقار لەدایكبووە.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا و ماستەری لە دارایی و بانكدا هەیە.

ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراقە.

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی کارگێڕیی بانکی باشوور بووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی زانکۆی شەعب بووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی پەیمانگای عەشتاری پزیشکیی بووە.

ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای (الوطنیە القابضە)یە و ئەمشەویش بە ڕەسمی بووە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.