“چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی كاندید دەكات بۆ سەرۆكایەتی وەزیران”


سەركردەیەك لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و و گەشەپێدان ئاشكرای كردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەكۆی دەنگ عەلی زەیدی كاندید دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

موشرق فرێجی، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردووەتەوە، “ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و بەكۆی دەنگ عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن”.

دوێنێ‌ یەكشەممە ماوەی دەستوری بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران كۆتایی هات و بەپێی دەستور مافی سەرۆك كۆمارە یەكێك لە گەورەترین فراكسیۆنەكان راسپێرێت وەك سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی.