قەرارگەی خاتەمـولئەنبیا: هەر وڵاتێک نیازی نزیکبوونەوەی لە گەرووی هورمز هەبێت هێرشدەکرێتە سەری

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، بەبێ مۆڵەتی ئێمە نابێت هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت.

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “لە ئێستادا هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی ئاسایشی گەرووی هورمزیان لەژێر دەستدایە، هەر هاتوچۆیەک لە گەرووەکەدا، دەبێت لەژێر چاودێریی و مۆڵەتی ئێمەدا بێت، کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان، لەپێناو سەلامەتی خۆیان، پێویستە هەماهەنگیی لەگەڵ ئێمەدا، بە گەرووەکەدا تێپەڕببن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “هێرش دەکرێتە سەر هەر وڵاتێک، بەتایبەت ئەمریکای شەڕانگێز، ئەگەر ویستی نزیکبوونەوەیان لە گەرووی هورمز هەبێت”.