
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی بەشی زۆری داهاتی چوار سۆنەری گومرگیی لە سنووری هەولێر قۆرخکردووە و و دوایش دەڵێت داهاتمان نییە بۆ مووچە.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیویەتی، بە تەنیا داهاتی هەر چوار سۆنەری گومرگیی مەخمور، شێراوە، خازر و دێگەڵە لە هەولێر، یەک ملیار و 600 ملیۆن دینارە لە یەک مانگدا.
وتیشی، 70%ی ئەم داهاتە کۆمپانیای (ستێر گروپ)ی سەر بە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی دەیبات، تەنها 30%ەکەی کە 450 ملیۆن دینارە، بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، دوایش دەڵێن داهاتمان نییە بۆ مووچە.