
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا، گوزارشت لەوە دەکات ئەوان تێگەیشتوون کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێمە، نایاسایین.
وتیشی، ئەمریکا بەزەحمەت دەستبەرداری داواکارییە ناڕەواکانی دەبێت و دۆخی ئێستای گەرووی هورمز، لە ئەنجامی هێرشەکانی واشنتنە بۆ سەر وڵاتەکەمان.
ڕاشیگەیاند، گەرووی هورمز پێش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێمە، ڕێڕەوێکی دەریایی سەلامەت بوو بۆ هەموو جیهان.