وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرجدەکرێت

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان ڕۆژدا، مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت، کە لە دوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.