
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا(سێنتكۆم)، لەهەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندوە، كە زیاتر لە 10,000 دەریاوان و هێزی دەریایی و فڕۆکەوانی ئەمریکی لەگەڵ زیاتر لە 12 کەشتی جەنگی و دەیان فڕۆکە ئەرکیان جێبەجێ کردوە بۆ رێگریکردن لە هاتنە ژورەوەو چونە دەرەوەی بەندەرەکانی ئێران، جەختیش دەكاتەوە، كە لەماوەی 24 کاتژمێری یەکەمدا، هیچ کەشتییەک گەمارۆکەی ئەمریکای تێپەڕاندوە”.
دەشڵێت،” 6 کەشتی بازرگانی ڕێنماییەکانی هێزەکانی ئەمەریکایان جێبەجێ کرد بۆ گەڕانەوە بۆ بەندەری ئێرانی لەکەنداوی عومان”.
جەختیش دەكاتەوە، كە گەمارۆکە بێلایەنانە بەسەر کەشتیەکانی هەموو ئەو وڵاتانەدا جێبەجێ دەکرێت کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران و ناوچە کەناراوییەکانەوە، لەوانە هەموو بەندەرەکانی ئێران لەکەنداوی فارس و کەنداوی عومان.
ئەوەش دوپاتكراوەتەوە، كە هێزەکانی ئەمریکا ئازادی دەریاوانی بۆ ئەو کەشتیانەی کە لە گەروی هورمزدا تێدەپەڕن بۆ بەندەرەکانی غەیرە ئێرانی دەستەبەر دەکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێوارەی ڕۆژی ڕابردوەوە دۆناڵ> ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گەمارۆی بەندەرەكانی ئێرانی ڕاگەیاند.