
بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، کێشەی دابەشکردنی زەیت لە پارێزگاکە کۆتاییهاتووە و نرخی زەیتیش بەراورد ڕۆژانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، تەنیا لەم مانگەدا نزیکەی 150 بارهەڵگری زەیت گەیشتووەتە شاری سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی کراوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق زەیتی مانگەکانی 8ـی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەک و دووی ئەمساڵ دابەشکراوە، بەمەش نرخی زەیت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
هاوکات کامەران فەتاح ڕاشیگەیاند، نرخی کارتۆنێک زەیت پێشتر بە 60 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ نزیکەی 45 هەزار دینار دابەزیوە.