
له‌سنوری خورماتوو، گروپه تیرۆریستیه چه‌كداره‌كانی داعش، چه‌كدارێكی سه‌حوه‌ی گوندێك ده‌كوژن و چه‌ند چه‌كدارێكی تریش بریندارده‌كه‌ن و ده‌ڕفێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووە: شه‌وی رابردوو گروپه چه‌كداره‌كانی داعش چونه‌ته ناحیه‌ی ئامرلی و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و چه‌ند پۆلیسێكیان برینداركردووه.
وتیشی: له هه‌مان شه‌ودا گروپه تیرۆرستییه چه‌كداره‌كانی داعش ههڵیانكوتاوه سه‌ر گوندی مهقتول و چه‌كدارێكی سه‌حوه‌ی گونده‌كه‌یان كوشتووه به ناوی (حه‌سه‌ن سه‌مین عه‌لی) و 4 چه‌كداری سه‌حوه‌ی تریشیان رفاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تا ئێستا چاره‌نووسی رفێندراوه‌كان دیارنییه‌و گروپه تیرۆرستییه‌كانی داعش‌یش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئالۆزكردنی بارودۆخی ناوچه‌كاندان.