
ئه‌مڕۆ 1-3 چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌ناو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراو به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س شه‌هیدبوون و سێ كه‌سی تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك به ستوون میدیای راگه‌یاند: له‌ناحیه‌ی عه‌باسی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه بۆمبێكی لكێندراو له‌ژێر ئۆتۆمبێلی نایف حسێن نه‌عمه، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌وجی سه‌حوه‌ی ناحیه‌كه‌دا ته‌قیه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ناوبراو شه‌هید بوو.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گوندی یه‌نگیجه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای خورماتوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دوكانی هاووڵاتیه‌كی گونده‌كه‌و خاوه‌نی دوكانه‌كه شه‌هید ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها پۆلیسی شاری كه‌ركوك ئاشكرایكرد: دوو موشه‌ك له‌ناوچه‌یه‌كی پشت شاری یاری كه‌ركوك ته‌قێندراوه و یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كان له‌سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك كه‌وتۆته‌وه و بۆته هۆی برینداربوونی سه‌رۆكی خێزانه‌كه و خێزانه‌كه‌ی و كچه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها موشه‌كی دووه‌م له‌ناو گه‌راجی شاره‌وانی له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك كه‌وتۆته‌وه و زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.