
بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، بگاتە بەغداد.
ئەوە سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا لەگەڵ عێراق ڕێککەوتن لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا نەکراوە، ئەوەی هەیە تەنیا هەماهەنگییە، هەروەها داواکراوە کە پێویستە %50ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت.