
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کۆڕبەندەکانی دێڵفی لە یۆنان و سلێمانی، بەرچاوڕوونی و تێگەیشتنێکی زۆر ورد و باش لەنێوان هەردوولامان دروست بووە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جیاوازەکاندا.
هاوکات ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ستاڤرۆس پاپاستاڤرۆ، وەزیری ژینگە و وزەی یۆنان گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان کرد لە بارەی دانانی میکانیزمێک بۆ ئەوەی تێگەیشتنەکانی نێوانیان بکەوێتە قۆناغی کردارییەوە.
قوباد تاڵەبانی هاوکات وتیشی، “بڕیارماندا لەسەر دروستکردنی تیمی تەکنیکی پسپۆڕ لە بوارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان و گەشتیاریی و کشتوکاڵ و وزە و تەندروستی بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگەیەک بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان و هەنگاونانی کرداری.”