موقتەدا سەدر بڕیارێک دەردەکات

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد و تێیدا فەرماندەکات بە کۆکردنەوە و وەرگرتنەوەی تەواوی چـ.ـەک و کەرەستە سەربازییەکانی هێزەکانی ‘سەرایا سەلام’ لە پارێزگای کەربەلا.

بەگوێرەی فەرمانەکە، دەبێت لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژدا پرۆسەی وەرگرتنەوەی چـ.ـەکەکان لەو هێزانەی فەرمان لە سەدر وەردەگرن، بەکۆتا بێت.