ناتانیاهۆ ئاگربەستی شکاند و بڕیاری هێرشی فراوانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەرکرد



نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کردووە هێرشی تووند بکەنە سەر باشووری لوبنان بە تایبەت لەو شوێنانەی کە بانگەشە دەکرێت و پێگەکانی حزبوڵڵای لێیە”.

ئیسرائیل لە سەرەتای راگەیاندنی ئاگربەستەوە، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان و چەندین هاووڵاتی لوبنانی کوژراون و برینداربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ئاگربەستی لوبنانی بۆ سێ هەفتەی دیکە درێژکردووەتەوە.