
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کردووە هێرشی تووند بکەنە سەر باشووری لوبنان بە تایبەت لەو شوێنانەی کە بانگەشە دەکرێت و پێگەکانی حزبوڵڵای لێیە”.
ئیسرائیل لە سەرەتای راگەیاندنی ئاگربەستەوە، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان و چەندین هاووڵاتی لوبنانی کوژراون و برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ئاگربەستی لوبنانی بۆ سێ هەفتەی دیکە درێژکردووەتەوە.