ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ دەکرێت

ئەمڕۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە و بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، ئەمڕۆ دوو پرسی گرنگ خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەگوێرەی کارنامەی ئەنجومەنەکە، لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشکەشکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە پێشکەشکراوە.