ڕۆژی شەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامدەدرێت؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران زانیاریی نوێ لەبارەی دانیشتنی ئەنجومەنەکە بۆ دەنگدان بە سەرۆککۆماری عێراق، ئاشکرادەکات.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ستوون میدیای ڕاگەیاند، “تاوەکو ئێستا داواکراوە ڕۆژی شەممە، 11ـی نیسان دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت”.

وتیشی، دواتر سەرۆککۆمار، سەرۆکی حکومەتی نوێی عێراق ڕادەسپێرێت بە پێکهێنانی حکومەت.