
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لە ساڵیادی کـ.ـۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، 26 ساڵ بەسەر كۆچـ.ـی دوایی سیاسەتمەدار، خەباتگێڕ و نووسەری ناوداری گەلەكەمان، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.
وتیشی، ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و ڕووناکبیریی ئەم سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان دەکەینەوە کە یەکێک بوو لە ڕێنیشاندەرەکانی ڕێگەی خەباتی نەتەوەیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم هەلومەرجە دژوارەدا، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە حیکمەت و دیدگای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدە تاوەکو ببێتە هەوێنی کارکردنی پێکەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان لەپێناو پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەمان.