
وته‌بێژی حه‌ج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا ڤیزای هه‌موو حاجییانی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ركاتێک وه‌رزی حه‌ج ده‌ستپێبكات، هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت.
كاروان ستوونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان بەستوون میدیای ڕاگەیاند، تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌ج له كوردستان و عێراق و سعودیه وەكو خۆیان بەڕێوهدهچن و هیچ وه‌ستانێک له كاره‌كاندا نییه به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
وتیشی، له‌ئێستادا ڤیزای هه‌موو حاجییانی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ركاتێک وه‌رزی حه‌ج ده‌ستپێبكات، هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت و بڕیاره له 18ـی 4ـی 2026، ڤیزای حه‌ج چالاک ببێت و له‌م كاته‌وه وه‌رزی حه‌ج بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات.
ڕاشیگەیاند، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وامبێت، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه گه‌شته‌كان له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌كرێنه ڕێگه‌ی وشكانی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن.