دادگای فیدراڵی چوار کاندید دەگەڕێنێتەوە بۆ کێبڕکێی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

دادگای باڵای فیدراڵی رەزامەندیی لەسەر دوورخستنەوەی 24 کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار دا و چوار کاندیدیش دەگەڕێنێتەوە کێبڕکێکە.

کەمێک پێش ئێستا دادگاکە بڕیاریدا، دوورخستنەوەی هەریەکە لە خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید حەسەن، رافع عەبدوڵا حەمید و سالم حەواس عەلی، نادرووستە و داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد ئەو کەسانە بگێڕێتەوە بۆ ناو لیستی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

هاوکات رەزامەندی دا لەسەر دوورخستنەوەی 24 کاندید کە پێشتر بە هۆکاری جۆراوجۆر لە کاندیدبوون دوورخرابوونەوە.