
بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا گوژمەیەكی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران لەبەغداوە بگاتە كوردستان و لەگەڵ گەیشتنی پارەکەش، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو چـ.ـەکی پارەکە گەیشتە دەستمان و ڕەوانەی بانکی هەرێم کراوە، بڕیار وایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدادی بکاتەوە بەمەبەستی تەمویلکردنی پارەکە، ئەگەر ئەمڕۆ پشتڕاستکردنەوەی بۆ بکرێت و نووسراوی خەرجکردنی بۆ بکرێت، ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕی 3 ملیار و 498 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیارانی پارێزگاری سلێمانی دەنێردرێت و لەگەڵ خەرجکردنی پارەکە لەلایەن بەغدادەوە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەسرین ئەحمەد وتیشی، لە سایلۆکانی شاری سلێمانی بڕی 51 هەزار تۆن گەنم هەن، هەروەها 157 هەزار گەنمی ساڵی 2025ـی تێدا کۆگاکراوە. هەروەها دڵنیاییدا بەو جوتیارانەی بەرهەمی گەنمیان هەیە کە سایلۆکانیان تەواوی ئەو گەنمانە لە جوتیاران وەردەگرێت و جێگەی هەموو بەرهەمەکان دەکەنەوە.