
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕى دوو تریلیۆن و 60 ملیار دینار بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان ڕەوانە کراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق ئامارێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، داهاتی وەزارەت 15 تریلیۆن و 708 ملیار دینار بووە، لە بەرامبەردا خەرجییەکان گەیشتوونەتە 17 تریلیۆن و 855 ملیار دینار، بەوەش دوو تریلیۆن و 147 ملیار دینار کورتهێنان هەبووە.
ڕاشیگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە دوو مانگى ئەمساڵ، 13 تریلیۆن و 127 ملیار دینار بووە و داهاتى نانەوتییش دوو تریلیۆن و 728 ملیار دینار بووە.
لە ئامارەکەدا، تەنیا ئاماژە بە ناردنى 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتیی هەرێمى کوردستان کراوە، لەکاتێکدا 240 ملیار دینار ڕەوانە کراوە.