
وادەی متمانەبەخشین بە کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق نزیکبووەتەوە، بەڵام لەنێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشە لەسەر دیاریکردنی ناوی وەزیرەکانی ئەو حزبە هەیە.
سەرچاوەیەکی باڵا ڕایگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی داوایکردووە هەریەکە لە نەوزاد هادی بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزیری دەرەوە کاندید بکرێن، بەڵام مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئەوەی ڕەتکردوەتەوە.
وەک ئەو سەرچاوەیە گوتی، مەسرور بارزانی دەیەوێت فوئاد حوسێن بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد بۆ وەزیری دەرەوە و نەوزاد هادی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاندید بکرێن.
بە گوتەی سەرچاوە باڵاکە، لە دواین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، شیعەکان داوایانکردووە ناوبراو ڕۆڵی هەبێت لە دانانی وەزیرەکانی پارتی لە حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام مەسرور بارزانی ڕەتیدەکاتەوە دوو کەسایەتی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بچنە بەغد.