دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 9 تیرۆریـست ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی وورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین) توانیان 9 تـ.ـیرۆریـ.ـستی داعـ.ـش دەستگیربکەن.

ڕوونیکردەوە، لەماوەی 1 تا 27ی نیسانی 2026، لەچەند چالاکییەکی جیاوازدا، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێنی تـ.ـیرۆریـ.ـستان توانرا سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە تـ.ـیرۆریـ.ـستییە دەستگیربکرێن کە لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی د،ا،عـ.ـش بوون.

ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا سەرجەم تـ.ـیرۆریـ.ـستان بە ماددەکانی (2 و 4)ـی تـ..ـیرۆر، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.