
دژەتیرۆر لە هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون، لە ئاسمان لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
دژەتیرۆر لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی نیسانی 2026، کاتژمێر 17:04، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێنەکەوتەوە.