بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: ڕۆژانە 15 بۆ 20 سانتیمەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیاد دەکات

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایدەگەیەنێت، بەنداوی دوکان سێ مەتر و 80 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بێڵماوسەکەی بەنداوی دوکان سێ مەتر و 80 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون، هەروەها ڕۆژانە 15 بۆ 20 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە زیاد دەکات.

باسی لەوەشکرد،، تا ئەمکاتە ساڵ لە قەزای دوکان بڕی 965 ملیمەتر بارانباریوە، ئەگەر ئاستی دابارین بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت ئەگەری زۆرە بەنداوەکە سەرڕێژببێت.