
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی ئاوی بەنداوەکە ڕوو لە زیادبوونەوە و ڕۆژانە 10 سانتیمەتر زیاد دەکات.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژانە ڕێژەی ئاوی بەنداوی دوکان ڕوو لە زیادبوونە و لە ئێستادا ڕۆژانە 10 سانتیمەتر زیاد دەکات.
وتیشی، لە ئێستادا بەنداوەکە مەترێک و 88 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون، ئەگەر ئاستی ئاوەکە بەمشێوەیە زیاد بکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەینە ئاستێکی زۆرباش.