
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەڵەبجە بۆ سەیدسادق، بە نزیکەی سەعات شەش روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان مینی پاسێک و تراکتۆرێکدا رویدا، بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ هاووڵاتی تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ستوون میدیا، روداوەکە لەسەر رێگای سلێمانی بۆ هەڵەبجە ( رێگا تازەکەی هەڵەبجە) بووە، نزیک گوندی مەسەکان.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری تراکتۆرەکەیە و سێ کەسی تر لە روداوەکەدا بریندار بوون، کە سەرنشینی مینی پاسەکەن و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.