
وەرزى “چلە“ یان “چلەی زستان“ یەکێکە لە دیارترین و گرنگترین قۆناغەکانی ساڵنامەی کەلتووری و کەشناسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
ئەو ماوەیەی چلە بە ساردترین و سەخترین کاتی زستان دادەنرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی چلەی زستانە و هەروەها کۆتا رۆژی چلە 23ی شوباتی ساڵی 2026ە.
دەشڵێت، ساڵانە لە چلەی زستاندا نزمەپاڵەپەستۆ دروستدەبێت شەپۆلی چلەشۆری پێدەڵێن، لەدوای چلە زۆر ساڵ باران و بەفر دەبارێت، کە پێشینان هەرجارەو ناوێکیان بۆ داناوە و پێیدەڵێن شینی چلە.