پێشمەرگەیەک لەکاتی راماڵینی بەفر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند، پێشمەرگەیەک لەکاتی راماڵینی بەفر گیانیلەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سەلیم حسێن پێشمەرگە لە فەوجی یەکی لیوای حەوتی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە کاتی راماڵین و پاککردنەوەی بەفر لەسەر رێگەی زینی وەرتێ گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، ئەو پێشمەرگەیە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کەوتە بەر ئامێری (شۆفڵ) و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.