
وەزارەتی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکە دەستیکردووە بە فرۆشتنی نەوتی ڤێنزوێلا لە بازاڕەکانی جیهان.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، “دەستمان بە فرۆشتنی نەوتی ڤێنزوێلا کرد لەبەر بەرژەوەندیی ئەمریکا و ڤێنزوێلا و هاوپەیمانەکانیان”.
باسی لەوەشکرد، “داهاتی فرۆشتنی نەوتەکە، لە هەژمارێکی تایبەتی بانکیدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت و بۆ بەرژەوەندیی هەردوو گەلی ئەمریکا و ڤێنزوێلا بەکاردەهێندرێت”.