
بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکەوە دابەشکردنی بەشەخۆراک راگیراوە و بەمزووانە گرفتەکە چارەسەردەکرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، رایگەیاندووە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو بە نووسراوی رەسمی ئاگادار نەکرێینەوە ناتوانین بەشەخۆراکی هەشتەم دابەشبکەین و بۆ سەرجەم مانگەکانیش بە هەمان شێوە.
وتیشی، بۆ دابەشکردنی سەبەتەی هەشتەمی خۆراک گرفتێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد دروستبوو، بەڵام بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە چارەسەرکردنی گرفتەکە دواکەوت.
کامەران فەتاح، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دا و رایگەیاند، کۆگانمان بەشی سێ مانگ خۆراکیان تێدایە، ئەمڕۆ و سبەینێ گرفتەکە چارەسەردەبێت و دەست بە دابەشکردن دەکرێت.