
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی رابردوو سێ هەزار و 145 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە و 190 تووشبوویان منداڵ بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو حاڵەتی شێرپەنجانەی کە ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون، 624 شێرپەنجەی مەمك، 189 شێرپەنجەی كۆڵۆن، 185 شێرپەنجەی سییەكان، 167 شێرپەنجەی پرۆستات، 108 شێرپەنجەی غودەی دەرەقی، 102 شێرپەنجەی خوێن، 102 شێرپەنجەی گەدە، 98 شێرپەنجەی ریخۆڵە باریكە، 95 شێرپەنجەی مێشك و 93 شێرپەنجەی میزەڵدان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حاڵەتانەی تووشبوون بە شێرپەنجە ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون هەزار و 448 نەخۆشیان خەڵکی ناو شاری سلێمانی بوون و هەزار و 330 نەخۆشیان خەڵکی قەزا و ناحیەکان بوون.