کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکراکرا

وتەبێژی یەکێتی، رایگەیاند، نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هەڤاڵ (نزار ئامێدی) تەنیا کاندیدی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

ئەمڕۆ دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وادەکە کاتژمێر سێ کۆتاییدێت و درێژ ناکرێتەوە.