هەسەدە: لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، لە رەقە چوار تیرۆرستی داعشمان دەستگیر کرد

هەسەدە رایگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا،بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنییان لە شاری رەقە ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چوار تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردوە و شانەیەکی نوستیو داعسیان هەڵوەشاندوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لەسەر بنەمای هەواڵگری متمانەپێکراو هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکک لە شانە نوستوەکانی داعش لە رەقە و لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەک و کەرەستەی پەیوەندیکردندا گیراوە، کە بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکارهێنراون.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا چوار تیرۆرستی داعسیان دەستگیر کردوە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە زانیاری هەواڵگرییان لەسەر پێگە و شوێنی هێزە سەربازییەکانی هەسەدە کۆکردوەتەوە و پلانی هێرشەکانیان داڕشتووە و پەیوەندییان لەگەڵ سەرکردەکانی داعشدا هەبووە.

هەسەدە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛  ئەم ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکانیان  بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  بۆ لەناوبردنی تواناکانی داعش  و رێگریکردن لە پێکهێنانەوەی شانەکانیان و پاراستنی سەقامگیر ناوچەکە.