شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو پلەی گەرمی -11 دەبێت

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو پلەی گەرمی -11 دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو تاوەکو بەیانی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، ساردترین ناوچەکان بریتین لە (حاجی ئۆمەران 11-، پێنجوێن 10-، مێرگەسوور 8-، ئامێدی 10-، کانی ماسی 8-، بارزان 7-، لوتکەی چیای پیرەمەگرون 19- و لوتکەی چیای هەڵگورد 22- پلەی سیلیزی).

ئەوەش دەڵێت، لە سەنتەری پارێزگاکان پلەی گەرمی لە سلێمانی 3-یە، دهۆک 0، هەڵەبجە 0، هەولێر 0 و کەرکوک2 پلەی سیلزی دەبێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرمی 10 تاوەکو 15 پلە ژێر سفر نزمدەبێتەوە، لە باکوری کوردستانیش زۆربەی ناوچەکان 15 تاوەکو 30 پلە ژێر سفر نزمدەبێتەوە.