
لە بڵاوکراوەیەکدا، د. شاگوڵ کەمال عەزیز، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان، هۆکارەکانی ئەم حاڵەتەی خستووەتەڕوو.
هۆکارەکانی کۆبوونەوەی شلە لە سکدا چین؟
- سستبوونی سووڕی خوێن و دڵ و رەقبوونی پەردەی دەوری دڵ
- سستبوونی گورچیلەکان
- نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەر وەکو بەمۆمبوونی جگەر و پەککەوتنی جگەر
- دروستبوونی کڵۆی خوێن لە سووڕی خوێنی جگەردا
- هەوکردن
- شێرپەنجە
- گرفتەکانی پەنکریاس
بە گوێرەی هۆکار و رێژەی ئەو ئاوەی لە سکدا کۆبوونەتەوە نیشانەکان دەگۆڕێن
نیشانەکان دەکرێت هەریەکێک لەمانە بن:
- کەسەکە هەست بە گەورەبوونی سکی دەکات
- هەستکردن بە ماندووبوون و هەناسەتوندی
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
- سکئێشە
- رشانەوە
- قەبزی