
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە لە حکومەتی نوێی عێراقدا، پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەیەکجاری بنبڕ بکرێت.
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: بە کۆدەنگی لایەنە سیاسییە کوردییەکان توانرا، فەرهاد ئەترووشی کە پشکی کورد بوو بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت و ببێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هیوادارین لە داهاتوو ئەنجامی باشی هەبێت، پێویستە لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بەرنامە و داخوازییەکانی کوردی تێدابێت.
باسی لەوەشكردووە، پێویستە پرسی مووچە و بودجەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەیەکجاری بنبڕ بکرێت.