شارەوانیی سیتەک: بۆ کاری پێویست نەبێت مەیەنە دەرەوە

شارەوانیی سیتەک، رایگەیاند، بۆ کاری پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سیتەک، رایگەیاند، هاوڵاتییانی سنووری سیتەک و دەوروبەری ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و سەلامەتیی هەموولایەک، بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی بەهێزی سەرما و بەفر و بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.