جێگرەوەی رێبوار تەها بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکرا

سبەینێ هەڵۆ قادر جەباری، لە ئەنجومەنی نوێنەران لە جێگەی رێبوار تەها سوێندی یاسایی دەخوات.

موسا کازم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کەرکوک گواستییەوە، هەڵۆ قادر جەباری لەجێگای رێبوار تەها دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

وتیشی، هەڵۆ قادر سبەینێ لە بەغداد وەکو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوێندی یاسایی دەخوات.

هەڵۆ قادر جەباری، لە ریزبەندیی پێنجەمی کاندیدە دەرچووەکاندایە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.