
لە هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە چەندین ماڵەوە و زیانی پێگەیاندوون.
لە هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، ئاو چووەتە چەندین ماڵەوە و زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیش بەهۆی لافاوەکەوە زەرەرمەندبوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەقی لافاوەکەی هەولێر لە گەڕەکەکانی تەیراوا، سەیداوا و فەرمانبەران بووە و لەو گەڕەکانە چەندین ماڵ بەهۆی لافاوەوە زەرەمەندبوون.