ئەزمەی 250 دیناری لەبازاڕەکانی سلێمانی دروستبووە

ستوون میدیا

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئێستا ئەزمەی 250 دیناری دروستبووە و بانکی ناوەندیی عێراق دراوی وردە ناخاتە بازاڕەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاند، لەبەرئەوەی پارەی وردە زۆرترین ئاڵوگۆڕی پێوەدەکرێت، بۆیە پێش هەموو جۆرەکانی دیکەی دراو تێکدەچێت، پاش تێکچوونیشی پارەکە دەکشێندرێتەوە بۆ بانکەکان.

وتیشی، لە ئێستادا پاش کشاندنەوەی پارە تێکچووەکان، بانکی ناوەندیی عێراق کەمترین بڕی پارەی وردە دەخاتە بازاڕەوە، بۆیە خواست لەسەری زۆربووە و ئەزمەی 250 دیناری دروستبووە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە پاش تێپەڕاندنی یاسای بودجەی عێراق، بڕێکی زۆر پارەی وردەی 250 دینار و 500 دیناری بخرێتە بازاڕەوە.