
لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفرێكی زۆر باریووە و پێشبینی دەكرێت ڕۆژی دووشەممە بەفربارین سەنتەری شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك بگرێتەوە.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی كاتەكاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریی و شاخاوییەكان بەفربارین بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەكان تێكەڵەی باران و بەفر ببارێت.
ڕۆژی یەكشەممەش، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەكان دەبارێت، لە هەندێك كات و شوێن بڕی دابارین زیاد دەكات، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.
شارەزایانی كەشناسی پێشبینی دەكەن، رۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفر ببارێت و سەنتەری شارەكانی سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجەو بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی تر بگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە 30ـی مانگ دۆخەكە ئاسایی بێتەوە، بەڵام لەگەڵ چوونە نێو ساڵی نوێ شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.