
ستوون میدیا: ئەحمەد عەلی
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت؛ لەرووداوێكی دڵتەزێن و نامۆدا، بەرواری 11 / 03 / 2026 لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی پیاوێک بەناوی ( ناصر كی خسرو عزیم ) کە خاوەنی دوو ژنە و پلەی عەقیدە لەناو هێزەکانی پێشمەرگە، لەئەنجامی کێشەیەک لەگەڵ کوڕێکی خۆیدا، هاوژینی دووەمی دەکوژێت و ئامادەش نییە خۆی ڕادەستی پۆلیس بکات.
بەپێی سەرچاوەکەی پۆلیس، کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە ئامادەنەبوو ناوی خۆی ئاشکرابکات، بۆ ستوون میدیا دەڵێت؛ کێشەکە کۆمەڵایەتیی بووە پەیوەندیی سۆزداری لەنێوان کوڕی بکوژ بەناوی( ڕەهێڵ ناصر كی خسرو ) و هاوژینە تازەکەی بەناوی ( ڕۆشنا حمە علی ) هەبووە؛ پاش ئاشکرابوونیان ڕەهێڵ هەڵدێت و ڕۆشنا لەلایەن مێردەکەیەوە دەکوژرێت.
بنەماڵەی هەردوو هاوژینەکە سەر بەعەشیرەتی گەورەی ( جاف ) ن و لەبەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتیەکان لێخۆشبوونیان نییە و بەوە بەناوبانگن، بەخوێن تۆڵەی ئابڕوو دەکەنەوە.
پۆلیس وتیشی؛ بکوژەکە بەهۆی ئەوەی یەکێکە لەبەرپرسە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە و پلەی عەقید ی هەیە، تا ئێستا ئامادەنییە خۆی رادەستی پۆلیس بکات، هەروەها لەهەوڵداین بۆ دەستگیرکردنی ( ڕەهێڵی )ی کوڕی، چونکە بەپێی یاسا و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان تاوانبارە لەبەر ئەوەی پەیوەندیی سۆزداری و ناشەرعی لەگەڵ مەحرەمی خۆی بەستووە.
شایانی باسە تەرمی ( ڕۆشنا ) لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە کەسوکارەکەی ئامادەنین وەریبگرنەوە و برایەکیشی بەناوی ( گۆران حمە علی ) ئەفسەری ئاسایشە و هەڕەشەی کوشتن لە ( ڕەهێڵ ) دەکرێت.
ئاشکرایە ڕووداوەکانی هاوشێوە بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی ژنان و ئافرەتان بەردەوام لەهەڵکشاندایە و هەمیشە ژن دەبێتە قوربانی ئەم چەشنە ڕووداوانە.