
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لێكوڵینه‌وه له 100 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، كه ھه‌ندێكیان تایبه‌ته به وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت .
“ته‌ھا دیفاعی” ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لیژنه‌كه لێكوڵێنهوهو وردبینی له‌سه‌ر زیاتر له 100 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
راشیگه‌یاند: گرنگترین ئه‌و دۆسێیانه‌ش تایبه‌تن به‌وه‌زاره‌تی كاره‌باو چاپخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ھه‌ندێك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی ئێستا‌و كابینه‌كانی پێشوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ھه‌ندێك له وه‌زیره‌كانی پێشوو ھێشتا به‌نایاسایی سود له ئۆتۆمبێل و موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن و به‌م نزیكانه ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌كان ئاشكراده‌كرێن و دۆسییهكانیش ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كرێت .