
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند، سلێمانی سەوزترین پارێزگای عێراقە.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، ڕایگەیاندووە، “ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی 23٪ی تێپەڕاندووە، ئەوەش سەرووی ستانداری جیهانییە و ئامانجمانە ئەو ڕێژەیەش بەرزتربکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامین لە سەوزترکردنی سلێمانی و ئێستا سەرقاڵی سەوزکردنی چەند باخچەیەکین کە ڕووبەرێکی فراوانیان هەیە و لەناو گەڕەکەکانی شارەکەدان.
وتیشی، “بەگوێرەی ئەو داتاو پێوەرە جیهانییانەی کە هەن، پارێزگای سلێمانی سەوزترین پارێزگای عێراقە”.