
ستوون میدیا: ئەحمەد عەلی
پۆلیسی شارەکە رایگەیاند؛ بەرواری 13/ 03 / 2026 کەسێک بەناوی ( سامان محمد احمد ) کە پلەی عەمیدی لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، یەکێک هاوژینەکانی دەکوژێت، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە برایەکی ناوبراو پەیوەندیی بە بابەتەکەوە هەیە.
ئەو ژنەی کوژراوە ناوی ( دیدان نەریمان کەریم )- ە و هاوژینی دووەمی بکوژەکەیە، سەرچاوەیەک لە پۆلیس لەبەر هەستیاری بابەتەکە ئامادەنەبوو ناوەکەی ئاشکرابکات، دەڵێت؛ لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، برایەکی بکوژەکە بەناوی ( هۆشمەند محمد احمد ) پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ براژنەکەی خۆی ( دیدان ) هەبووە، پاش ئاشکرابونیان، برای عەمیدەکە هەڵدێت و ژنەکە لەلایەن سامان-ی مێردییەوە دەکوژرێت.
هەر ئەو سەرچاوەیەش وتی، سامان محمد پلەی عەمیدی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و ئامادەنییە خۆی ڕادەست بکات، لەلایەکی تریشەوە لەهەوڵداین بۆ دەستگیرکردنی براکەی چونکە لەگەڵ مەحرەمی پەیوەندیی خۆشەویستی هەبووە، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و نەریتە ئاینی وکۆمەڵایەتیەکانە
پەیامنێرمان دەڵێت؛ هۆشمەند محمد لەلایەن براکەی و کەسوکاری براژنەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت و تەرمی ( دیدان) لە پزیشکی دادی سلێمانیە و ئامادە نین وەریگرنەوە.
شایانی باسە، ئامارەکانی کوشتنی ژنان ساڵانە بەهۆی پەیوەندییە ناشەرعیەکان و خیانەتی هاوسەرگیریی ڕوولە زیادبوونە، ڕێکراوەکانی داکۆکی لەمافەکانی ژنانیش بەردەوام لە ڕاپۆرت و کۆڕۆ سیمینارەکانیان هۆشداریی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت دەدەن.