دۆناڵد ترەمپ: هێزەکانمان ئامادەن بۆ ئۆپەراسیۆنی داهاتوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا ڕایگەیاند، هەموو کەشتی، فڕۆکە و کارمەندە سەربازییەکانیان لە نزیک ئـ.ـێران دەمێننەوە “بۆ بەجێگەیاندنی هەر لێدانێکی یەکلاکەرەوە کە پێویست بکات.”

وتیشی، هێزەکانمان تاوەکو ئەو کاتە دەمێننەوە کە ڕێککەوتنە ڕاستەقینەکە جێبەجێدەکرێت، ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئەو کارە نەکرا، کە ئەم ئەگەرەیان دوورە، ئەوا هێرش و لێدانەکان زۆر توندتر و بەهێزتر لە جاران دەستپێدەکەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە هەموو توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدا دەمێننەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داهاتوو.