هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە.

پۆڵا شـ.ـەھید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵێکی جددی هەیە، کە بابەتی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەکلابکرێتەوە.

وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە ڕەچاوی بارودۆخی نائاسایی ئێستا بکرێت و حکومەتی ناوەندی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات تاوەکو بژێوی هاوڵاتییان نەکەوێتە مەترسییەوە.